ناوازەترین وێنە زانستییەكان دەچنە كێبڕكێوە بۆ ساڵی 2017


وێستگە نیوز-

كۆمەڵێك وێنەی زانستی بۆ كێبڕكێیەكی نێودەوڵەتی هەڵبژێردراون، كە بەكێبڕكێی (ئینتەرناشناڵ ساینس كەمپیتیشن) ناسراوە و لەلایەن كۆمپانیای سیمینز، سپۆنسەری دەكرێت، ئامانج لێی بەشداریكردنی گەنجانی بواری ئەندازیاری و زانستە.

هاوكات وابڕیارە لە 12ی سێپتێمبەری داهاتوو، لەو بەشداربوانەی كە وێنەكانیان لەو كێبڕكێیە بەشداری پێكردووە، 5یان لەمەراسیمێكدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خەڵات بكرێن.


شاخێكی بەستەڵەك لە دەریای ئەنتارەكتیكا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لەتوانەوەدایە


دوانەیەك لە پەری دەریا كە بە كلیۆن لیماسینا ناسراوە، ئەم دوانەیە لە ئاوە ساردەكانی باكوری زەریای هێمن دۆزراونەتەوە، پەری دەریا لەهەمان كاتدا هەردوو ئەندامی نێرینە و مێینەی هەیە، لەڕێگەی جووتبوونی خودیەوە وەچە دەخەنەوە.


ئامێرێكی رەوانەكردنی تیشكی تەلەسكۆپی لاسكی، هی زانای بەناوبانگ ویلیام ئی گۆردۆن لە پۆرتۆریكۆ


كارمەندانی تاقیگەیەك لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان، نموونەیەك لە خوێنی ئافرەتێك وەردەگرێت، كە جلوبەرگی تایبەتی بوركای ئەفغانی لەبەردایە


سیمۆسیفالۆس، هێلكەی یەكێك لە گیانەوەرەكانە، درێژی ئەم هێلكەیە 3 ملیمەتر دەبێت


نمایشكردنی بازنەكانی لیزگانگ لە ئاوێتەیەكی كیمیایدا، كە بەناوی كیمیاگەری ئەڵمانی رافائیل لیزگانگ ناونراوە، كە هێڵكاری مادەی ئاسنە لەسەر تاشە بەردێك


دیمەنی نزیككراوەی هاوێنەیەك لە كامێرای سیڵەر


وێنەیەكی ئەموبا شیڵز هی وێنەگری بەناوبنگ گێرد ئەی گونتەری هۆڵەندیە


قەفەزی فارادای بۆ بڕینی دەنگ لە تەلەفیزیۆن لەكاتی تاقیكردنەوەیەكی زانستیدا


وێنەی كاغەزی زەنبەقی ئاوی، هی وێنەگری بەناوبانگ جیریمی بۆرگیس


كازیوەی جەمسەری باكور، یاخود ئۆرۆرا بۆریالیس، لەسەر ناوچەی جۆكۆلزارلۆن لەسەر دەریایەكی بەستەڵەكی ئایسلەندا وێنەی گیراوە


وێنەی پێی مێش لەلایەن وێنەگری بەناوبانگ ستیڤن گشمینزەرەوە گیراوە


وێنەی ئەمانیتا ئەسیندس، لەلایەن وێنەگر فریدس پیتەرسۆنەوە گیراوە


بڵقی كەفی سابوونێكی بەستوو


ریشاڵی سەنسیلا لەسەر مێروی ئەنتینا وێنەی گیراوە، كە ئەم ریشاڵانە كاریان راگرتنی هەستی حەسانەوەیە لای مێرووەكان


تۆوی گریتەر سینلاندین، كە ئەم جۆرە تۆوە پاشكۆی سپی هەیە، بەشە قاوەییەكەشی كە شلەمەنی هەڵگرتووە، مێرولەكان حەزیان پێیەتی بیخۆن


ئەم وێنەیە هی دڵۆپێك ئاوە لەناو تاقیگەیەكی وێنەگرتنی تایبەت گیراوە


وێنەیەك بە هاوێنەیەكی رووناكی گەورە كراوە كە هی بەكتریایەكە بەناوی سیاریدای

سەرچاوە: سپۆتنیك روسيا


PM:02:28:28/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 9280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو