فلۆڕانس لە زەوی نزیک دەبێتەوە

‌نزیكبوونەوەی هەسارەی فلۆرانس لە زەوی دیاردەی ناوازە دەبێت

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

ئاژانسی ناسای ئەمریكا بڵاویكردەوە، كەوا هەسارەی فلۆرانس بەم نزیكانە لە نزیك زەوی تێپەڕدەبێت.

هەسارۆکەی فلۆرانس، هەسارۆکەی گەورەی نزیکی زەوی، لە 1ی مانگی سێپتەمبری 2017ی زایینیدا لە نزیکی زەوی لە مەودای ٧ ملیۆن کیلۆمەتری زەوییەوە تێپەڕ دەبێت نزیک 18ئەوەندەی مەودای زەوی و مانگ.

قەبارەی ئەم هەسارۆکە نزیک 4.4 کیلۆمەترە. فلۆرانس گەورەترین هەسارۆکەیە کە تا ئەو ڕادە نزیک زەوی دەبێتەوە.

فلۆرانس لە ساڵی 1981ی زایینیدا بە دەستی "بابی" لە ئۆستراڵیا دۆزاروە، ئەم ھەسارۆکە بە ناوی فڵۆڕانس ناینتینگاڵ دامەزرێنەری پەرەستاری مۆدێڕن و بە ھۆی هەوڵەکانی لە بواری پەرەستاریدا ناونرا.



سەرچاوە: ماڵپەڕی ناسا


PM:06:32:27/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 5972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو