به‌خشیشێكی خەیاڵیی بۆ نانخواردنێک وەرگرت
برینا سیگل
وێستگه نیوزـ
كچه شاگردێكی ئه‌مریكایی كه له چێشتخانه‌یه‌كی ولایه‌تی نیوجێرسی كار ده‌كات، به‌خشیشێكی خه‌یاڵیی میوانێكی چێشتخانه‌كه وه‌رگرت كه چه‌ندین هێنده‌ی نرخی خواردنه‌كه زیاتره.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست-ی چاپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه ژن و مێردێك له چێشتخانه‌ی (Bar Louie)ولایه‌تی نیوجێرسی نانێكیان خواردووه و نرخه‌كه‌شی ته‌نها 20 دۆلار بووه، به‌ڵام هه‌زار و 200 دۆلاریان وه‌ك به‌خشیش داوه به كچه شاگردێكی چێشتخانه‌كه.
برینا سیگل، ئه‌و كچه شاگرده‌ی چێشتخانه‌كه‌یه كه ته‌مه‌نی 21 ساڵه و دوای ئه‌وه‌ی ته‌ماشای به‌خشیشه‌كه ده‌كات، توشی شۆك ده‌بێتن برینا له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی: "خه‌رێك بوو بكه‌وم به زه‌ویدا"، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه "هێشتا خه‌ڵكی باش و ده‌ستو دڵ فراوان له‌م جیهانه‌دا زۆرن".
برینا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی ژن و مێرده‌كه نانیان خوارد و پاره‌ی خواردنه‌كه‌یاندا و رۆیشتن، زه‌رفێكیان دامێ و وتیان تا نه‌ڕۆینه ده‌رێ مه‌یكه‌ره‌وه"، ده‌شڵێت: "نازانم چ هۆكارێك وای لێكردوون ئه‌و پاره‌یه‌م بده‌نێ".
رینا بڕیاریداوه ئه‌و هه‌زار و 200 دۆلاره بۆ قیسته‌كانی خوێندنی زانكۆ و كڕینی ئۆتۆمبیلێك به‌كاربهێنێت و سوپاسی ئه‌و ژن و مێرده‌شی كردووه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان بۆجێهێشتووه كه بۆ ئه‌و زۆر پێویست بووه.
PM:03:33:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت