شوێنکەوتوانی کرد به خه‌سێندراو و خۆشی له‌سه‌ر لاقه‌كردن دادگایی کرا
شوێنکەوتویەکی ئەبو رۆک بەدەستی پۆلیسی هندستان کوژراوە
وێستگه نیوزـ
"ئه‌بو رۆك" پیاوێكی ئایینی هندستانه و بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كردووه، وه‌ك تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ده‌ڵێت ئه‌و پیاوه شوێنکەوتوانی خۆی لاقه‌كردووه و ناچاریكردون به‌ناوی نزیكبونه‌وه له خواوه‌ند خۆیان بخه‌سێنن و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌وه بكه‌ن توانای سێكسیان نه‌مێنێ، كه‌چی شوێنکەوتوەکانی له‌سه‌ر ده‌سگیركردنی ئه‌و پیاوه وڵاتیان هه‌ژاندووه و تائێستا له ناڕه‌زاییه‌كاندا 29 كه‌سیان لێ كوژراوه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له شوێنکەوتوانی پیاوێكی ئایینی به‌ناوی (گۆرمیت رام ره‌حیم سینگ) ناسراو به (ئه‌بو رۆك) له ناوچه‌ی بانشكۆلا-ی باكوری هندستان پشێوی ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 29 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداربوون و نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500ی دیكه‌شیان لێ ده‌ستگیركراوه.
شوێنکەوتوانی ئه‌بو رۆك وێرانكارییه‌كی زۆریان له‌و ناوچه‌یه كردووه و ئاگیان له دوو وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌رداوه ئاگریان له ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندیش به‌رداوه كه ویستویانه روماڵی رداوه‌كه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، پۆلیسی هندستان به‌به‌كارهێنانی گولـله روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران بووه‌ته‌وه و به‌هۆی روداوه‌كه‌ش وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و خوێندنگه و نوسینگه‌كان داخراون و سێ یاریگای تۆپی پێش كراونه‌ته گرتوخانه‌ی كاتی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی تێدا ده‌ستبه‌به‌ر بكرێت.
ناڕه‌زایی و پشێوی دوای ئه‌وه دروستبوو كه رۆژی هه‌ینی 26ی ئابی 2017 دادگای هندستان بڕیاری له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌بو رۆك، پیاوی ئایینی ناوچه‌ی بانشكۆلا-ی باكوری هندستان له ساڵی 2002 دوان له شوێنكه‌وتوانی خۆی لاقه كردووه و هانی شوێنكه‌وتووه‌كانیشی داوه له پێناو نزیك بونه‌وه له خوداوه‌ند سێكس بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پیاوه ئایینیه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
دادگا ئه‌و "سه‌ركرده رۆحییه"ی خستوه‌ته‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری تا ئه‌وكاته‌ی له 28ی ئابدا ده‌یهێنێته به‌رده‌م دادگا و ئیفاده‌ی لێ وه‌رده‌گرێت.
ئه‌بو رۆك خاوه‌نی مه‌زهه‌بێكه به‌ناوی (دیرا شاسا سودا) و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه گوایه 60 ملیۆن شوێنكه‌وتووی له هه‌موو جیهاندا هه‌یه.
ئەبو رۆک مەزهەبەکەی به "دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆحیی بێ قازانج" ناودەبات و شوێنکەوتوانی ناچار ده‌كات نه‌شته‌رگه‌ریی خه‌ساندن بكه‌ن تا ببنه خه‌سێندراو و گوایە بە نەهێشتنی سێكس له ژیانیاندا، له خواوه‌ند نزیك ببنه‌وه.
وێنەکان پشێویەکان لەپێناو ئەو پیاوە ئایینیە دەردەخات کە تیایدا یەکێک لە شوێنکەوتوەکانی کوژراوە دوا وێنەش تایبەتە بە ئەبو رۆک خۆی.
PM:02:06:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 35140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت