نرخى موبایلی ئایفۆن ٨ ئاشکراکرا
وێستگە نیوز -
بە پێی چەند زانیارییەکى
دەستکەوتوو، نرخى موبایلی ئایفۆنى ٨ کە بڕیارە مانگى ئەیلول بخرێتە بازاڕەوە بریتییە
لە ٩٩٩ دۆلار.
ماڵپەڕى سکاى نیوز لەچەند
سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، موبایلی ئایفۆن ٨
کە بە فراوانی ٦٤ گێگابایت دروستدەکرێـت و نرخەکەی ٩٩٩ دۆلارە و ئەو موبایلانەش کە لە ٦٤ زیاترن نرخەکەیان بڕى
١٠٠ زیاتر دەبێـت.
وا بڕیارە ڕۆژى ١٢ ئەیلول کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندیەکانی موبایلە نوێکەى ئاشکرا
بکات و دواى ٢٢ی مانگیش بیخاتە بازاڕەوە.
ئایفۆنى ٨ بە سیستەمی شەحنکردنى
بێسیم کاردەکات و تەنها لەڕێگەى وایفایەوە دەتوانرێت شەحنبکرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە وا
بریارە هاوکات لەگەڵ ئایفۆن ٨دا هەر یەک لە
مۆدیلەکانى ئایفۆن ٧ ئێس و ٧ پڵەس ئێس و تەلەفزیۆنى جۆرى ٤ کەی لەلایەن
کۆمپانیای ئەپڵەوە بخرێنەوە بازاڕەوە.
PM:10:52:25/08/2017
ئهم بابهته 11496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت