هاوپەیمانان هێرشی ئاسمانیان بۆسەر داعش ئەنجامدا

‌ئۆپراسیۆنی رزگاركردنەوەی تەلەعفەر

وێستگە نیوز-

ئۆپراسیۆنی رزگاركردنەوەی تەلەعفەر بەردەوامی هەیەو، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش دەیان هێرشیان ئەنجامداو هێزە ئەمنییەكانیش  چەندا ناوچەیەكی تریان رزگاركردەوە.

شانەی راگەیاندنی جەنگیی سوپای عێراق بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی30 هێرشی ئاسمانییان كردۆتە سەر پێگەكانی داعش كە 29یان بۆ سەر مۆڵگەكانیان بووە لە تەلەعفەر و ئەوی دیكەشیان لە "راوە"ی رۆژئاوای ئەنبار ئەنجامدراوە.

شانەی جەنگی روونیشیكردۆتەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە 37 چەكداری داعش كوژراون و 4 جبەخانە و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویشیان تەقێندراوەتەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی تەلەعفەر رایگەیاند، یەكەكانی فیرقەی 15ی پیادە توانیویانە 3 گوندی دیكەی قەزای تەلەعفەر لەدەست داعش رزگار بكەن.


AM:08:52:23/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو