لێدوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن
حاجییان لە مەککە - ئەرشیف
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتی سعودیه به فه‌رمی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكردووه كه رۆژی 1-9-2017یه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی حاجییانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له وڵاتی سعودیه به وێستگه نیوزی وت: "عه‌ره‌بستانی سعودیه به فه‌رمی یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزی دیاریكرد كه 1-9-2017یه كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی".
نه‌به‌ز ئیسماعیل وتی: "به‌و پێیه‌ش رۆژی 31-8-2017 رۆژی وه‌ستانی حاجیانه له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ دوو گه‌شتی حاجیانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتنه وڵاتی سعودیه و بڕیاره سبه‌ینێش دوا كاروانی حه‌جی تایبه‌ت بگه‌نه سعودیه به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج".
PM:10:35:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت