راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا نیگه‌رانییه‌كان و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له هه‌مبه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گه‌یانده بارزانی و رایگه‌یاند كه كێشه بۆ كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا له شه‌ڕی تیرۆر دروست ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا بارزانی رایگه‌یاند كه ریفراندۆم هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه بۆ شه‌ڕی تیرۆر دروست ناكات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "رۆژی سێشه‌ممه 22ـی 8ـی 2017 له شاری هه‌ولێر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێمز ماتیووس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوو له برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی شه‌ڕی دژی داعش و دۆگلاس سڵیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس و راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له دیداره‌كه‌دا كه كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه ئیداری و سیاسی و سه‌ربازییه باڵاكانی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆك بارزانی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ری كرد و سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكای كرد كه له شه‌ڕی تیرۆریستان‌دا یارمه‌تیی گه‌لی كوردستانیان داوه و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌روه‌كچۆن له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر سوور بووین له ئێستا و له داهاتوویشدا پێداگیر ده‌بین له دژایه‌تیكردنی تیرۆر".
بارزانی رایگه‌یاند كه "ئازادبوونی موسڵ به مانای ته‌واوبوونی داعش نییه و تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه كه سنوور ناناسێ بۆیه هه‌میشه پێویستیمان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی یه‌كتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر تێكبشكێت و كاریگه‌ریی نه‌مێنێت".
دواتر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئامانجی هاتنی بۆ كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ بارزانی بۆ ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ هێزی پێشمه‌رگه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له قه‌ڵه‌مدا و دووپاتی كرده‌وه كه "به بێ پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتن له‌دژی تیرۆریستان به‌دی نه‌ده‌هات و سووربوونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر رووبه‌به‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر راگه‌یاند و ئه‌وه‌یشی باس كرد كه بۆ ئه‌مریكا شانازییه كه پشتیوانی پێشمه‌رگه بووه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا زۆر گرنگه بۆ مسۆگه‌ر كردنی سه‌ركه‌وتن و ویستی وڵاته‌كه‌یشی خسته‌ڕوو بۆ پابه‌ندبوون و به‌رده‌وام بوون له‌به‌رانبه‌ر دوژمنی هاوبه‌ش كه تیرۆره.
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، "پرسی ریفراندۆم و مافی گه‌لی كوردستان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووس ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو و تێیدا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا تێگه‌ییشتنی خۆی بۆ قووڵایی ماف و داواكاریی گه‌لی كوردستان و مێژوو و خه‌بات و نه‌هامه‌تییه‌كانی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یشی به نیگه‌رانییه‌كان و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له هه‌مبه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دا".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "ریفراندۆم دوور بوو له پێشبینییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا وای بۆ ده‌چێ كه ره‌نگه ئه‌و پڕۆسه‌یه كۆسپ له‌به‌رده‌م شه‌ڕی داعش دروست بكات و كێشه‌ش بۆ كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا له شه‌ڕی تیرۆر دروست بكات".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا دانوساندنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به بابه‌تێكی باش زانی و رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی دانوساندن و حیواری به‌رده‌وامی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به پرسی ڕیفراندۆم بارزانی ئه‌وه‌ی به شاندی میوان ڕاگه‌یاند كه "ریفراندۆم بابه‌تێكی شه‌خسی نیه و مافی گه‌له و له‌گه‌ڵ هیچێك له پڕه‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی ناكۆك نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه بۆ شه‌ڕی تیرۆر دروست ناكات".
بارزانی باسی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستانی كرد له ژیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق و پێشێل‌بوونی ده‌ستوور و نه‌مانی پڕه‌نسیپی شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق و وتی: "ده‌ستووری عیراقیش ئه‌و مافه‌ی به گه‌لی كوردستان داوه كه له دیباچه‌كه‌یدا به‌ڕوونی ئاماژه دراوه كه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور مه‌رجه بۆ مانه‌وه‌ی عیراق به یه‌كپارچه‌یی".
بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كگرتنی به‌زۆر هیچ كات سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئێمه یه‌كگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان هه‌ڵبژارد به مه‌رجی شه‌راكه‌ت، به‌ڵام چونكه شه‌راكه‌ت سه‌ری نه‌گرت و له‌پێناو رێگه‌گرتن له كێشه‌ی قووڵتر ده‌مانه‌وه‌ێ وه‌ك دوو جیرانی باش له ته‌نیشت یه‌كتر بژیین.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه "هه‌ر داوایه‌ك بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم ده‌بێ به‌دیلی هه‌بێت و ئه‌و به‌دیله‌یش ده‌بێ به‌هێزتر بێت له ئامرازی ریفراندۆم".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "گه‌لی كوردستان شێوازی ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی بۆ مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر و له دانوساندن به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دیاریكردنی سرووشتی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ عیراق و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه قه‌ناعه‌ت كه هه‌ردوولا وه‌ك جیران له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بژیین".
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم "له كۆتاییدا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی".
PM:09:52:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت