به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه: كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان خه‌ڵكی نا‌ئومێد كرد
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان وه‌كو دانیشتنی دوو لایه‌نی ناكۆك ئیجابی بوو، پێویست بوو ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دڵخۆشكه‌ر بوونایه، به‌ڵام خه‌ڵكی نا‌ئومێد كرد.
د.شوان قه‌ڵادزێی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "دانیشتنی پارتی و گۆڕان وه‌كو دوو لایه‌نی سیاسی ناكۆك ئیجابی بوو و توانه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌سته‌ڵه‌ك بوو، به‌ڵام قه‌یران و كێشه‌كانی كوردستان زۆر گه‌وره‌ن و پێشهاتی گه‌وره‌ش له ئارادایه، بۆیه پێویست بوو ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دڵخۆشكه‌ر بوونایه، به‌ڵام خه‌ڵكی نا‌ئومێد كرد".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات پارتی و گۆڕان بگه‌نه رێككه‌وتن، ناوبراو وتی: "كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ده‌كرێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م نه‌بووه بناغه‌ی باش بۆ ئه‌وه‌ی ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێت".
وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كۆتاییهات كه ئومێدمان نه‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووشدا بگه‌نه ئه‌نجامێك، هه‌رچه‌نده سیاسه‌تیش قابیلی گۆڕانه".
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ شاندی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازیڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌یشتنه مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ماوه‌ی چوار كاتژمێر كۆبوونه‌وه، به‌ڵام لێدوان و راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمییان نه‌بوو.
دواتر وه‌فده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد، دوای ته‌وابوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، شه‌ش خاڵیان داوه‌ته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هیوادارن گۆڕانیش لای خۆیانه‌وه تاوتوێی بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه د.ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "پارتی میكانیزمی بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌ش خاڵه‌كه‌ی پێ نه‌بوو، ئێمه‌ش جه‌ختمان له پێنج خاڵه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی كرده‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌میش پێداگیریمان له‌سه‌ر باشكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك كرده‌وه، به‌ڵام بۆ باشكردنی بژێوی خه‌ڵك پارتی به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌یان ده‌كرد كه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت ناكه‌ن و ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه".
بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، د.ئاسۆ وتی "پێمانوتن ده‌بێت بزانین بۆچی په‌رله‌مان په‌كخراوه و روونه له‌به‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو، به‌ڵام ئه‌وان تائێستاش رازی نین هه‌مواری ئه‌و یاسایه بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ رێكنه‌كه‌وتین، چونكه هه‌ردوولا له‌سه‌ر خاڵه‌كانمان سوور بووین".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش كه بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت، د.ئاسۆ وتی "پێمانوتن ریفراندۆم له ئێستادا پێویست نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی له‌بار نییه و مه‌ترسیداره بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان".
له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و گۆڕان ده‌كرێت، به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان وتی: "نازانین ئاخۆ بۆ داهاتوو كۆده‌بینه‌وه یان نا".
ئه‌مڕۆش فازیڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "بڕیاره هه‌ردوولا پرس و راوێژ به سه‌ركردایه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه و دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن بۆ بڕیاردانی كۆتایی ئایا رێكده‌كه‌ون یان نا".
وتیشی: "پێشتریش رامگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر گۆڕان بتوانێت خۆی له‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌رباز بكات كه په‌رله‌مانی تووشی شه‌له‌ل كرد، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی نه‌یزانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتیدا بكات و ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه‌یان دروستكرد، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خۆی له‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌رباز بكات".
PM:09:27:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت