وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاورده‌كردنی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان راده‌گرێت
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا هاورده‌كردنی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان رابگرێت تا ئه‌و كاته‌ی رێنمایی نوێی بۆ ده‌رده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2017/8/22 به به ژماره 9696 گشتاندنێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووه "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان بۆ دڵنیابوون له كوالیتی جۆری هه‌موو خواردنه‌وه‌یه‌كی وزه‌به‌خش بڕیارماندا به راگرتنی هاتنه ژووره‌وه‌ی گشت به‌رهه‌مه‌كانی خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش له ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆ".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "تا ده‌رچوونی رێنمایی نوێ ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونی جێبه‌جێ ده‌كرێت".
PM:08:50:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت