ئێران داوای قەرەبوو بەبڕی 245 ملیۆن دۆلار لە ئەمریكا دەكات

‌ئایەتوڵا خومەینی و سەدام حسێن

وێستگە نیوز-

دادگای ئێران بەفەرمی داوا لە ئەمریکا دەکات، بە بڕی 245 ملیۆن دۆلار قەرەبووی ئێران بکاتەوە لەبەرامبەر ئەو چەکە کیمیاییەی ڕژێمی سەدام حسێن لەمیانی جەنگی نێوان دوو وڵاتەکەدا لە دژی ئێران بەکاریهێناوە.

غولام حسێن موحسنی وتەبێژی سیستمی قەزائی ئێران لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، 18 کەس لەوانەی بەهۆی چەکی کیمیایی رژێمی سەدامەوە زیانیان بەرکەوتووە یان کەسوکاری قوربانیانی چەکە کیمیاییەکانن ئەو کەیسەیان داوەتە دادگای ئێران.

بڕیارەکەی دادگای ئێران دەربارەی ئەوەیە، ئەمریکا لە ساڵی 1983دا زانیاری هەبووە کە رژێمی ئەوکاتەی عێراق بەنیازبووە هێرشی کیمیایی لەدژی ئێران ئەنجامبدات و ڕێگری لەو هێرشە نەکردووە سەرەڕای ئەوەی پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتیەکانی کردووە.

ئەم بڕیارەی دادگای ئێران دوای ئەوەدێت ریک فرانسوانا بەرپرسێکی سەربازی ئەوکاتەی ئەمریکا بە ماڵپەڕی فۆرێن پۆلیسی راگەیاندبوو، ئەمریکا زانیاری هەبوو کە عێراق بەنیازبووە گازی کیمیایی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت.


PM:04:21:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو