ئەندرۆید ئۆریۆ بووە فەرمی و چاوەڕوانی کۆتایی هات

‌ئەندرۆید ئۆریۆ

وێستگە نیوز-

دوای چاوەڕوانییەكی زۆری بەكارهێنەران لەجیهاندا، دواجار رۆژی دوو شەممە و لەكاتی دیاردەی خۆرگیران، ئەندرۆیدی ئۆریۆ بووە فەرمی و گووگڵ بەفەرمی ناساندی و لە پەخشێکدا ڤیدیۆیەکی کورتی لەنیوان هەزاران کەس لە بارەگای فەرمی گووگڵ بڵاوکردەوەو نمایشیکرد.

تایبەتمەندێکی نوێی هەیە بەناوی وێنە لەوێنەدا، یارمەتی تۆ دەدات تا بتوانیت لە دوو کاتی جیاوازدا بتوانیت کاربکەیت، ئەم دوو جار کارکردنە لە دوو شوێنی جیاوازدا، هەروەها بوونی تایبەتمەندێتی notification dots کە بەشێوەیەکی نایاب و جیاواز یارمەتی تۆ دەدات و ئاگادارکەرەوەکان بەشێوەیەکی جوانتر نیشاندەدات.

تایبەتمەندی Google Protect لەگەڵ تەواوی وەشانە نوێیەکە جێگیرکراوە، کە یارمەتی تۆ دەدات لەوەی هەر نەرمەکاڵا و یاریەکی ڤایرۆساوی و ساختە بدۆزیتەوە و بیانسڕیتەوە، ئەمەش جیاوازیەکی نایابترە و پاراستنی وەشانەکە زۆر باشتر دەکات بەروارد بەوەشانەکانی پێشتر.

کار بۆ زیاتر مانەوەی پاتری مۆبایلەکان کراوە بەوەیی واکراوە کارکردن لەودیوو سیستەم و پاشبنەما سنووردار بکرێت، ئەمەش یارمەتیدەرە لەمانەوەی زیاتری مۆبایلەکەت بە زیندووی.

خێرایەکی بێوانەی هەیە!
ئەندرۆیدی ئۆریۆ بەجۆرێتیەکی نایاب داڕێژراوە کە زۆر خێراتر کاربکات و خۆی نیشانبدات لەکاتی هەڵکردنی ئامێرەکەت تەنانەت هەندێک تایبەتمەندی تر کە بۆ نەرمەکاڵا دڵخوازەکانی خۆت دەتوانیت دیاریبکەیت و خێارتر بکرێنەوەو بەوجۆرەش دەوترێت تایبەتمەندی Autofill، لەگەڵ ئەوەش تایبەتمەندی Instant Apps بەتەواوەتی جێگیرکراوە.

خەندەکان نوێکراونەتەوە
تەواوی خەندەکان لە ئەندرۆیدی ئۆریۆ نوێکراوەتەوەو جوانتر و مرۆڤانە نەخشێراونەتەوە.


وەشانی پوختە و پاکی خراوەتە سەر ئەندرۆید و پێگەی فەرمی ASOP، ئەمەش واتای ئەوەیە کە هەموو کۆمپانیاکان ئیدی دەستدەکەن بە دەسکاریکردن و گونجاندن و ڕێکخستنی وەشانەکانی خۆیان بۆ مۆبایلەکان، کەواتە ئێمە دەبێت هەموو چاوەڕێ بکەین، تا دیاری بێت کە کام کۆمپانیا خێراترین کۆمپانیا دەبێت لە ناردنی وەشانەکە و لە هەمووان خێراتر دەبێت لە گونجاندنی وەشانە پوختەکە.

ئامێرەکانی پێکسڵیش هەریەک لە Pixel, Pixel XL, Pixel C, Nexus 6P, Nexus 5X, وە Nexus Player هەر لە کاتی ڕاگەیاندنی و نمایشکردنی بۆ بەکارهینەران گەیشت و داوای نوێکردنەوەی لە بەکارهێنەران دەکرد، لەماوەکی نزیک بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی هەریەکەیان دەگات.

سەرچاوە: ئەندرۆ كورد


PM:03:10:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 5704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت