مەسعود حەیدەر: حکومه‌تی عیراق له دادگای فیدراڵی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ههڵوهەشاندوهتەوە
پێشمەرگە لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی داعش
وێستگه نیوز ـ
پەرلەمانتارێکی کورد رایگەیاند، حکومه‌تی عیراق له دادگای فیدراڵی بودجه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و کورد دەبێت بۆ ئەمە یەکڕیز بێت.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نووسینێکدا لە فەیسبووک دەڵێت: "له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017وه له پاش هه‌وڵ و ماندوبوونێکی زۆری چوار فراکسیۆنی کوردی و شه‌رێکی زۆری سیاسی و یاسایی له گه‌ڵ کوتله عه‌ره‌به شیعه‌کان له په‌رله‌مانی عیراق، دەقێکی یاسایی باشمان بۆ مافه داراییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه چه‌سپاند و ده‌کرا ببێته بنه‌مایه‌کی زۆر باش بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر مافه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه".
دەشڵێت: "له چوارچێوه‌ی تانه‌دان له یاسای بودجه‌ی 2017، حکومه‌تی عیراق تانه‌ی له‌و بڕگه‌یه‌ش دا له په‌یوه‌سته به بوودجه‌ی پێشمه‌رگه، به پێی شاره‌زایانی ده‌ستور، ئه‌وه‌ی ئێمه له یاساکه چهسپاندومانه ده‌ستوریه، دادگا له عیراق له ژێر رکێف و هه‌ژموونی سیاسه‌تدایه و بۆیه بڕیاری دادگای فیدرالیش له‌سه‌ر بودجه‌ی پێشمه‌رگه سیاسیه".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەشدەکات "ده‌مێکه بۆمان روون بوه‌ته‌وه که هێزه شیعه‌کان باوه‌ریان به ده‌وڵه‌تی فیدراڵی نه‌ماوه و کار بۆ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌که‌ن و گرنگ نییه کێ سه‌رۆک وه‌زیران بێت، هه‌مووی یه‌ک تێروانینه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێم".
پەرلەمانتارەکە باشترین هەنگاو بۆ کورد بە رێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵه‌که‌ی و به‌هێزکردنی به‌ره‌ی ناوخۆی دەزانێت.
AM:08:34:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 8734
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت