ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵی فڕاندنی شاندێكی مه‌سیحییه‌كانیان داوه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵی فڕاندنی شاندێكی سه‌رمایه‌داری مه‌سیحی ئه‌مه‌ریكی و كه‌نه‌دییان داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی پاسه‌وانی شانده‌كه بوون رێگرییان له‌و هه‌وڵه كردووه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندێكی كه‌نیسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا كه نزیكه‌ی 20 سه‌رمایه‌داری مه‌سیحی بوون به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مه‌سیحییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ویستبوویان سه‌ردانی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر له ده‌ستی داعش بوون و تازه ئازاد كراون، ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
ناوبراو وتی "له خاڵی پشكنینی قه‌ره‌قووش و به‌رتلله كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی لێیه رێگه‌یان لێ‌گرتوون و هه‌وڵیان داوه شانده‌كه بفڕێنن، به‌ڵام ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی پاسه‌وانی شانده‌كه بوون رێگرییان لێكردوون و به‌و هۆیه‌وه پێكدادان روویداوه و ته‌قه دروستبووه دوو، سێ پێشمه‌رگه برینداربوون و وه‌فده‌كه‌ش گه‌ڕانه‌وه شاری هه‌ولێر".
نه‌قشبه‌ندی وتیشی "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و نووسینگه‌ی حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه كردووه و نوسینگه‌ی عه‌بادیش جگه له داوای لێبوردن، ئاماژه‌یان به سزادانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش كردووه".
PM:11:41:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت