مەككە... ئاگرێك لە شوێنی مانەوەی حاجیان دەكەوێتەوە

‌رزگاركردنی حاجیان لەلایەن تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە

وێستگە نیوز-

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە شوێنی مانەوەی حاجیانی یەمەنی و توركی، لەشاری مەككەی پیرۆز، تیمەكانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنەوەی ئەو شارەش ئەو باڵەخەنەیەی كە لە 15 نهۆم پێكهاتووە لە حاجیان چۆڵكرد.

لای خۆیەوە رائد نایف شەریف وتەبێژی رەسمی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی مەككە بەمیدیاكانی راگەیاند، دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستبەجێ‌ تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەكە و نزیكەی 600 حاجی دەبێت لە باڵەخانەكە رزگاركراون.

ئەو وتەبێژەی بەرگری و شارستانی مەككە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە، هەروەها هیچ كەسێكیش زیانی پێنەكەوتووە، وتیشی" لەئێستاشدا لێكۆڵینەوەكان لەچۆنێتی كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستیپێكردووە و پاشان ئەوانەی لە باڵەخانەكەدا بوون پێشتر رێگەیان پێدراوە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.


PM:02:13:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو