له په‌رله‌مانی عیراق دوو په‌رله‌مانتار بوو به شه‌ڕیان
په‌رله‌مانی عیراق - ئەرشیف
وێستگه نیوز –
له‌سه‌ر خوێندنه‌وه و نه‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێكی لیژنه‌ی شاره‌زایان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق شه‌ڕ له نێوان دوو په‌رله‌مانتاری سوننه‌دا دروست بوو.
عادل نوری په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند له سه‌ره‌تای دانیشتنی ئه‌مڕۆدا داواكرا لیژنه‌ی شاره‌زایان راپۆرتێك له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی جێگره‌وه‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه مانگی داهاتوو ماوه‌ی یاساییان ته‌واو ده‌بێت پێشكه‌ش بكات، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش داوای رای په‌رله‌مانتارانی كرد و له كاتی ده‌نگداندا قسه و قسه‌ی به‌رامبه‌ر كرا و ده‌واتر ده‌نگ به‌وه‌نه‌درا بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
عادل نوری وتی: "به‌وهۆیه‌وه له‌نێوان دوو په‌رله‌مانتاری سوننه‌دا كه بریتی بوون له فارس ئه‌لفارس و محه‌مه‌د ئه‌لحلبوسی ده‌مه‌قاڵێ دروست بوو".
وتیشی: "دواتر لایه‌نگره‌كانیان بۆ یه‌كتر هه‌ڵسانه‌وه و په‌لاماری یه‌كیاندا و و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی مۆبایل بگرنه‌یه‌كتر په‌رله‌مانتاره‌كانی تر كه‌وتنه نێوانیانه‌وه و كۆتاییان پێهێنا".
عادل نوری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "لایه‌نه سیاسییه‌كان نایه‌ڵن كاره‌كانی لیژنه‌ی شاره‌زایان بگاته ئه‌نجام و ده‌ست وه‌ردان ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌ڵێنی دا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ سزای په‌رله‌مانتاره‌كان بدات سزاكه‌ش سه‌رنجڕاكێشانێكه".
PM:01:45:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت