فه‌ره‌نسا: ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد به‌ناو ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكدا
وێستگه نیوز-
له‌شاری مارسیلیای فه‌ره‌نسا، نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 21ى ئاب ئۆتۆمبێلێك خۆیكرد به‌ناو ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكداو به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو ژاره‌یه‌كی تر برنداربوون.
به‌پێی لێدوانه‌كانی پۆلیس قوربانییه‌كان چاوه‌ڕوانی هاتنی پاسیان كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نازانرێت كردوه‌كه ڕووداوێكی به‌ئه‌نقه‌ست بووه‌و تیرۆرستییه یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه دوره له ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و تیرۆرستی.
پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌كرێت و پاشان بۆ ڕای گشتی فه‌ره‌نساو جیهان ئاشكرا ده‌كرێت.
ئه‌م ڕووداوه بۆیه بۆته سه‌ردێڕی هه‌وڵه‌كان، چونكه رۆژی 18 ی ئاب/2017 ، له‌شاری به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیا بارهه‌ڵگرێك خۆی كرد به‌ناو گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی شاره‌كه‌و 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو نزیكه‌ی 100 كه‌سی تر برینداربوون كه هاوڵاتی 24 ده‌وڵه‌تبوون.
دواتر ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماقی سه‌ربه رێكخراوی داعش بڵاویكرده‌وه " ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یان ئه‌نجامداوه، له سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین و ئه‌و كرده‌وه‌یان له‌وه‌ڵامی داواكان بۆ به‌ئامانجگرتنی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان ئه‌نجامداوه."
هێرشه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌خوێناویترین ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی ساڵی 2004 له‌شاری مه‌درید ئه‌نجامدرا كه‌تیایدا ژماره‌یه‌ك "ئیسلامی توندڕه‌و" بۆمبیان له‌ناو چه‌ند شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا دانا‌و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یانه‌وه 191 كه‌س كوژران و 1800ی تر برینداربوون.
PM:12:43:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت