هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی له ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
وێستگه نیوز -
جیهان هاشم هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی له ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه ته‌نها بۆ پاره ویستوویه‌تی و چه‌ند جارێكیش ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه و به‌وهۆیه‌وه سكاڵا تۆمار ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو جیهان هاشم كچه كوردی ناسراوی بواری جوانكاری له سیراجی ده‌ستگیرانی كه گه‌نجێكی عه‌ره‌به جیابووه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
ئه‌مڕۆ جیهان هاشم له رێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌یان رایگه‌یاند كه "هه‌موو راستیه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌م، چونكه زۆر خۆراگر بووم".
جیهان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه سیراج له‌به‌ر پاره ئه‌وی ویستووه و به‌رده‌وامیش ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه و دوای جیابوونه‌وه بڕیار بووه یه‌كتری ببینینن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی جیابوونه‌وه‌یان ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام دووباره ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه و به‌وهۆیه‌وه سكاڵا تۆمار ده‌كات.
جیهان هاشم له‌دایكبووی ساڵی 1989ه و خه‌ڵكی خانه‌قینه، ماوه‌یه‌ك نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بوو و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له شاری هه‌ولێر ده‌ژی.
PM:12:04:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 47313
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت