ڤیدیۆیی دزیكردن لێی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
خانمه گۆرانیبێژی عیراقی شه‌زا حه‌سون له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له "سناپ چات" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه له كاتی به‌سه‌ربردنی پشووی هاوینه‌ی له یۆنان دزی لێكراوه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا سێ كه‌س ده‌ركه‌وتوون كه هه‌ڵده‌كوتنه شوێنی مانه‌وه‌ی شه‌زا حه‌سون و ئاماده‌نه‌بوونییان قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خشڵ و زێڕه گرانبه‌هاكانی بدزن.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه رایگه‌یاند كه به‌های خشڵ و زێڕه دزراوه‌كانی به ملیۆنێك دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، هاوكات جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه ته‌ندروستی باشه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدایه.
شه‌زا حه‌سون ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه لای پۆلیس سكاڵای تۆماركردووه و لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباران ده‌ستی پێكردووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:10:47:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5681
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت