به‌ڤیدیۆ... پاڵه‌وانێكی وه‌رزشی جیهان له شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا كوژرا
دیمەنێک لە شەڕەکە
وێستگه نیوز ـ
رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌ندرێ دراچیف پاڵه‌وانی جیهان له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له كێشی 120 كیلۆگرامدا له شه‌ڕێكدا له شاری خابارۆفسك له رۆژهه‌ڵاتی روسیا كوژرا.
كامێراكانی چاودێری له‌و شه‌قامه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی تیادا روویدا شه‌ڕی نێوان دراچیف و نه‌یاره‌كه‌ی تۆماركردووه كه به‌پێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئازه‌ربایجانی-یه و ناوی ئه‌نفار زینارۆفه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و شاره‌زای هونه‌ره جه‌نگییه‌كانه.
شایه‌تحاڵه‌كان رایانگه‌یاند كه له ناو قاوه‌خانه‌یه‌كدا ده‌مه‌بۆڵه له‌نێوان دراچیفی ته‌مه‌ن 32 ساڵ و زینارۆف روویدا و بڕیاریانداوه بچنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام به شه‌ڕ ناكۆكییه‌كه‌یان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا زینارۆف كه جه‌سته‌ی له دراچیف بچووكتره ده‌كێشێت به سه‌ریدا و ده‌یخاته سه‌ر زه‌وی، كاتێكیش ده‌یه‌وێت هه‌ستێته‌وه، نه‌یاره‌كه‌ی دانه‌یه‌كی تر ده‌كێشێت به سه‌ریدا و دواتر چوار بۆكسی پیادا ده‌كێشێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی كاریگه‌ری پێكانی گیانی له‌ده‌ست دا و بكوژه‌كه‌ش له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵهات و له ئێستادا پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌ندرێ دراچیف به دووه‌م پاڵه‌وانی وه‌رزشی داده‌نرێت كه له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی دواییدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات، پێشتر و له 29ی ته‌مووزی رابردوودا له ده‌ریاچه‌ی بایكاڵ ته‌رمی یۆری فلاسكۆ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا له زۆرانبازی ئازاد‌دا دۆزرایه‌وه كه شوێنی چه‌قۆ له‌سه‌ر سه‌ر و ملی هه‌بووه.
سه‌رچاوه: RT
AM:08:46:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 47717
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت