به‌یه‌كجاری كوردستانی جێهێشت
وێستگه نیوز -
نزیكه‌ی 10 ڕۆژ پێش ئێستا هونه‌رمه‌ندی میلی شیروان عه‌بدوڵا به خێزانی كوردستانیان به‌جێ هێشتووه، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره میلییه‌كانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌م كۆچكردنه‌ی هونه‌رمه‌ندان زیانێكی گه‌وره به هونه‌ری كوردی ده‌گه‌یه‌نێت.
هونه‌رمه‌ند جه‌زای ساز سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره میلییه‌كانی كوردستان لقی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی nrt2ی وت: "سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له كۆچی هونه‌رمه‌ندی میلی شیروان عه‌بدوڵا ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئه‌وروپا ڕاسته".
جه‌زای ساز وتی: "نزیكه‌ی 10 ڕۆژ پێش ئێستا شیروان عه‌بدوڵا به خۆی و خێزانییه‌وه كوردستانیان به‌جێهێشتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "شیروان عه‌بدوڵا و ماڵی مه‌ریوان عه‌بدوڵای برای پێكه‌وه كوردستانیان به‌جێهێشتووه، هه‌ندێك زانیاری هه‌یه كه ده‌ڵێن گه‌یشتووه‌ته فه‌ره‌نسا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هێشتا له توركیا ماونه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره میلییه‌كانی كوردستان لقی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "زۆر به داخه‌وه، لێشاوی كۆچی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بۆ ڕزگار بوون له‌م دۆزه‌خستانه كه ناوی كوردستانه به‌ڕاستی كاره‌ساته، ته‌نها له‌م ماوه‌یه‌دا 32 ئه ندامی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتووه".
PM:10:14:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 72979
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت