جۆره خشتێكی بیناسازی تیشكی خۆر بۆ كاره‌با ده‌گۆڕێت
وێستگه نیوزـ
زانایان جۆرە خشتێکی هەتاویان بەرهەمهێناوە کە تیشکی خۆر بۆ وزەی کارەبای ماڵان ده‌گۆڕێت.
زانایان رایانگه‌یاندووه كه ده‌توانرێت لە چێ‌کردنی خانوبەرەکانی داهاتوودا جۆره خشتێك به‌كاربهێنرێت کە توانای گۆڕینی تیشکی هەتاوی بۆ وزەی کارەبای پێویستی ماڵ هه‌بێت.
توێژەرانی زانکۆی ئاکسته‌ر سه‌رقاڵی بەرهەمهێنانی تەکنۆلۆژیایەکی نوێن کە یارمەتیی ماڵان دەدات کارەبای پێویستی خۆیان دابین بکەن.
ئەو خشتە چوارگۆشە هەتاوییانە (Solar Squared) بە جۆرێک داڕێژراون که به شێوەیەکی مەودادار لە پەنای یەکتری دەچێندرێن و دەکرێت بە توانای ئەوان بینایەکی تەواو چێ بکرێت، ده‌كرێت لە رێگەی ئەو خشتەوە بەشێک لە ماڵە کۆنەکان نۆژەن بکرێتەوە.
پێکهاتەی ئەو خشتانە له‌و خشتە شووشەیانە دەچێت کە لە بری خشتی ئاسایی بۆ دزەکردنی تیشکی هەتاو بۆ ناو ماڵان کەڵکیان لێ وەردەگرن.
هەر خشتێک خاوەن ڕایەڵێکی رونی زیرەکە کە خۆر لە شانە هەتاوییە وردەکانی خۆیدا چڕ دەکاتەوە بەجۆرێك توانای گۆڕینی وزە بەرزتر دەبێتەوە.
کارەبای بەرهەمهاتوو لەو رێگایە دەکرێت بۆ ناو ماڵان کەڵکی لێ وەرگیرێت و یان لە باترییەکاندا پاشەکەوت بکرێت، تەنانەت دەکرێت لەو کارەبایە بۆ بارگاویكردنه‌وه ئۆتۆمبیلە ئەلەکترۆنیکییەکان بەهرە وەرگیرێت.
توێژەرانی زانکۆی ئاکسته‌ر ئێستا خەریکی ئه‌وه‌ن به‌رهه‌مه‌كه‌یان تاقی بكه‌نه‌وه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌دا ئەو خشتانە لە ساڵی 2018 بخرێنه بازاڕه‌كانه‌وه.
PM:10:57:19/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت