نیشتمانی سه‌ره‌كیی سێ‌و دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
زانایانی چین و ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد كه ئه‌و سێوه‌ی ئێستا زۆر له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوه و وه‌ك میوه‌ی سه‌ره‌كی به‌كارده‌هێنرێت، نیشتمانه بنهڕٍهتییهكهی كازاخستانه.
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانیا ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌یه‌كی له گۆڤاری Nature Communications وه‌رگرتووه و بڵاویكردوه‌ته‌وه كه شوێنی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی میوه‌ی سێ‌و، كازارخستانه.
زاناكان رونیانكردووهتهوه كه سێ‌و له ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی بۆماوه‌ی رووه‌كه كێوییه‌كان دروستبووه كه له خۆرئاوای چیاكانی تیان شان له ئاسیای ناوه‌ڕاست هه‌بوون و قۆناغ به قۆناغ گهشهسهندهكه به‌رده‌وام بووه تا بووه به‌م جۆره سێوه‌ی ئێستا ده‌خورێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته له‌سه‌ر "رێگای بازرگانیی ئاوریشم" په‌یدا بووه و پاشان تێكه‌ڵ به‌جۆری دیكه بووه.
زانایان پێیان وایه كه 46%ی جینه‌كانی دار سێوی ئێستا له بنه‌ڕه‌تدا له كازاخستانه‌وه هاتووه، زاناكان شیكارییان زانیارییه بۆ ماوه‌ییه‌كانی 117 جۆری جیاواز سێ‌و كردووه به‌تایبه‌ت سێوی ئه‌مریكای باكور و چین و دواجار گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه نیشتمانی سه‌ره‌كیی سێ‌و كازاخستان بێت.
PM:05:41:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت