سه‌عدی پیره: بێ ئومێد بوین له عیراق
سەعدی ئەحمەد پیرە..
وێستگه نیوزـ
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئەندامی وه‌فدی باڵای ریفراندۆم رایگه‌یاند، به به‌رپرسانی به‌غدایان وتووه بێ ئومێد بوون له عیراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئەندامی وه‌فدی وەفدی باڵای ریفراندۆم کە بە سەردانێک لە بەغدان رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری، وه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزێكی سوننە لەگەڵی كۆبونه‌ته‌وه و پرسی ریفراندۆمیان بۆ رونكردووه‌ته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باسی تێكڕای دیداره‌كانی ئه‌مڕۆی وه‌فدی دانوستانكاری كرد و راگه‌یاند كه جگه‌له سه‌لیم جبوری، چاویان ساڵح موتڵه‌ك، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی سوننه كه‌وتووه و ئه‌وانیش وتویانه كه هه‌مان نه‌هامه‌تییان به‌ده‌ست حكومه‌تی عیراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر جیابونه‌وه هه‌بووه.
راشیگه‌یاند كه له سه‌ردانه‌كانی ئه‌مڕۆدا چاویان به نوری مالیكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌وروپا له عیراق كه‌وتووه.
به‌وته‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گفتوگۆكان به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چون و رای جیاوازیش له‌نێوان شیعه‌كاندا هه‌بووه، وتیشی كه به باڵیۆزانی ئه‌وروپایان وتووه ئه‌گه‌ر ئێستا بۆ ریفراندۆم باش نه‌بێت، چ كاتێكی دیكه باشه؟
وتیشی: "كه به نوێنه‌رانی ئه‌وروپایان وتووه راسته هاوكاریی كورد كراوه و چه‌كی میلان یه‌كێك بووه له هه‌ره چه‌كه به‌سوده‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك منداڵیش به‌ناوی میلان ناونراوه، به‌ڵام ناكرێت كورد بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی هه‌میشه داوای چه‌كی میلانتان لێ بكات".
PM:07:36:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت