له‌ئه‌رشیفی هه‌واڵگریی به‌عسه‌وه
هه‌وڵێك بۆ كوشتنی سه‌دام حسێن
سەرۆکی رژێمی بەعسی روخاو
وێستگه نیوزـ
روداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 5ی ئاڤاری 2001 و سایتی العراق الیوم ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رێكه‌وتی چه‌ژنی قوربانی كردووه و له‌وكاته‌دا له تكریت ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه گێڕدراوه.
سایته‌كه روداوه‌كه‌ی له ئه‌رشیفی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس وه‌رگرتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنه‌وه سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی رژێمی پێشوی به‌عس ئاماده بووه و له‌خۆشیی هاتنی، قوربانی و مه‌ڕ له‌به‌رپێیدا سه‌ربڕدراوه.
له‌وكاته‌دا كه سه‌دام له به‌یداخێكی گه‌وره‌دا بووه كه بۆ ئاهه‌نگه‌كه ئاماده كرابوو، یه‌كێك له ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌كانی تكریت به سه‌دامی وتووه له تكریتدا گه‌ندێك هه‌یه كه وزه و توانایه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گه‌نجه گولـله به‌ناو ده‌می خۆیه‌وه ده‌نێت، بێئه‌وه‌ی بریندار بێت یان یه‌ك قه‌تره خوێنی لێ بێت، سه‌ده‌م كه گوێی له‌مه ده‌بێت، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌مه حیكایه‌تێكی كۆنه، بیرم دێت 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌سێك هه‌بوو هه‌مان شتی ده‌كرد."
وه‌ك سایته‌كه باسی ده‌كات، كابرا وازی له سه‌دام نه‌هێناوه و وتویه‌تی هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، به‌ڵكو گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه و ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ته‌قه‌ی لێ بكات نایپێكێ و گولـله‌كه‌ی به‌رناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌ریش كه‌وت ته‌نانه‌ت یه‌ك شوختیشی تێناكه‌وێت.
هه‌ندێك له‌مه سه‌ریان سوڕما و هه‌ندێكیش به‌گاڵته‌یان زانی، سه‌دامیش پێكه‌نی و وتی "باش بیهێنن، ماده‌م جه‌ژنیشه به كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رین"، له‌نێو ئاماده‌بووانه‌وه كوڕێكی گه‌نج هاته ده‌ره‌وه، سه‌دام پرسیاری له ناوی كوڕه و ژیان و گوزه‌ران و سه‌ره‌تای ئه‌و موعجیزه‌یه‌ی لێ‌كرد كه هه‌یه‌تی.
به‌پێی ئه‌رشیفی ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌عس، گه‌نجه‌كه پێی وت كه به رێكه‌وت ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له‌خۆیدا بینیوه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه جارێكیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوڕێكانی بووه‌ته شه‌ڕی و شه‌ڕ‌كه گه‌وره بووه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی تێ بكه‌وێت، گه‌نجه‌كه وتبوی گوایه هاوڕێكانی له‌نزیك یه‌ك مه‌تره‌وه به ده‌مانچه ته‌قه‌یان لێكردووه، به‌ڵام نه گولـله‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه و نه برینداریش بووه.
سه‌دام پێی وت: "ئاماده‌ی ئه‌و شته له‌به‌رچاوی ئاماده‌بوان بكه‌یت؟ گه‌نجه رازی بوو، ئینجا ده‌مانچه‌یه‌كی وه‌رگرت و لوله‌كه‌ی خسته ده‌مییه‌وه، ده‌ستی نا به په‌له‌پیتكه‌ی ده‌مانچه‌وه و گولـله‌یه‌ك ته‌قاند، كوڕه‌كه هیچ لێ نه‌هات و چه‌ند هه‌نگاوێك له سه‌دام حسێن چووه پێشه‌وه و ده‌می كرده‌وه تا سه‌دام بیبینێت كه هه‌ر شوختیشی تێ نه‌بووه نه‌ك بریندار.
یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی سه‌دام مۆڵه‌تی وه‌رگرت تا بزانێت گولـله‌كه راسته‌قینه‌یه یان نا، دوایی بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌ڵێ گولـله‌كان راستن، ئینجا سه‌دام پرسیاری لێ‌كرد، "ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت فیشه‌كێك بنێت به سه‌رته‌وه، ئایا به‌هه‌مانشێوه هیچت لێ نایه‌ت؟" گه‌نجه‌كه به ئه‌رێنی وه‌ڵامی دایه‌وه و داوای لێ‌كرد یه‌كێك له ئاماده‌بوان راسپێرێت فیشه‌كێك بنێت به‌سه‌رییه‌وه، له‌وكاته‌دا یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی سه‌دام هاته ناوه‌ڕاستی به‌یداخه‌كه و ئاماده‌یی ده‌ربڕی ئه‌و كاره بكات.
چیرۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، هاوه‌ڵه‌كه‌ی سه‌دام یه‌كه‌مجار روی ده‌مانچه‌كه‌ی كرده سه‌ری كوڕه‌كه، له‌پڕ روه‌كه‌ی وه‌رگێڕا و روی كرده سه‌ری سه‌دام حسێن، خه‌ریك بوو بقه‌ومێت، هه‌ر له‌وێدا یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئه‌لبوناسر هاته ده‌ست و دارێكی كێشا به‌ده‌ستی هاوه‌ڵه‌كه‌ی سه‌دامدا و ئه‌و فیشه‌كه‌ی گیرایه سه‌دام به‌ر كڵاوی وه‌تبان حه‌سه‌ن تكریتی، زڕبرای سه‌جام حسێن كه‌وت كه له ته‌نیشت سه‌دامه‌وه بوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌رشیفه‌كه، یه‌كسه‌ر تیمی پاسه‌وانیی سه‌دام په‌لاماری ئه‌و كه‌سیان دا و دایان به‌زه‌ویدا و كه‌وتنه لێدانی و له‌وكاته‌ی كه یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان ده‌مانچه‌كه‌ی ئاماده كرد بیكۆژێت، سه‌دام ده‌نگی به‌رزكرده‌وه و پێی وتن نه‌یكوژن و ته‌نها كه‌له‌پچه‌ی بكه‌ن و ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه بزانن چی له‌پشت ئه‌مه‌وه‌یه.
ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون هه‌موو كه‌س و عه‌شیره‌تی نزیكی سه‌دام بوون، پاشان بازنه‌یه‌كی ئه‌منی به چوارده‌وری سه‌دامدا دروستكرا و به سه‌لامه‌تی گه‌یه‌نراوه كۆشك، عه‌بد حه‌مود تكریتی، سكرتێری سه‌دام ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و به درێژایی شه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كه و هاوڵه‌كه‌ی سه‌دام كرد.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ش هێنرانه ناو دۆسیه‌كه‌وه كه بیرۆكه‌ی قوتكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌یان به گوێی سه‌دامدا دا، بۆ رۆژی دوایی قوسه‌ی كوڕی سه‌دام حسێن شانه‌یه‌كی ئه‌منیی هه‌واڵگریی كتوپڕ و له‌ناكاوی دروستكرد .
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی گه‌وره له تكریت ده‌ستیپێكرد و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی گاردی كۆماریی ئه‌وكاته رایانكرد و ژماره‌یه‌كش ئه‌فسه‌ری پاسه‌وانی تایبه‌تیش له‌سێداره دران و گۆڕانكاریش له سه‌ركردایه‌یی ده‌زگای پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كان كرد كه قوسه‌ی كوڕی سه‌دام سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد.
PM:06:45:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 22732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت