ته‌له‌فزیۆنی به‌حره‌ین په‌یوه‌ندیه‌كی بەرپرسێکی قه‌ته‌ر و "تیرۆرستان" بڵاوده‌كاته‌وه
عەلی سەلمان و حەمەد بن جاسم
وێستگه نیوزـ
ته‌له‌فزیۆنی به‌حره‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی تۆماركراوی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی قه‌ته‌ر و سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له گروپه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به "تیرۆرست" له قه‌ڵه‌می داوه.
تۆماره‌كه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی به‌حره‌ین تێوه‌گلانی قه‌ته‌ر له تێكدانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته پشتڕاست ده‌كاته‌وه، چونكه تیایدا حه‌مه‌د بن جاسم، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی ویفاق-ی به‌حره‌ین قسه‌ده‌كات و تیایدا میره‌كه‌ی قه‌ته‌ر هانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌دات به‌رده‌وام بن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی.
مێژووی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2011 كه تیایدا ناڕه‌زایی كه‌مینه‌ی شیعه‌ی به‌حره‌ین له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان سه‌ری هه‌ڵدابوو و پشێوی ئه‌و وڵاته‌ی گرتبووه‌وه.
له یه‌كێك له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه‌دا، حه‌مه‌د بن جاسم، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی به‌حره‌ین قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی سه‌لمان، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ویفاقی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌حره‌ین كردووه و پیلانی قه‌ته‌ری دژبه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته.
له‌وكاته‌شدا كه حه‌مه‌د بن جاسم سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر بوو، خۆی له هێزه‌كانی قه‌ڵغانی جزیره بێبه‌ش كرد كه له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌نامه چووه به‌حره‌ین بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ئه‌و وڵاته.
PM:05:16:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت