زریانێكی موگناتیسی..دیارییه‌ك له خۆره‌وه بۆ زه‌وی
وێستگه نیوزـ
زانایان رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌ناو هه‌ساره‌ی خۆر تۆمار كرد كه پێیان وایه ده‌بێته‌هۆی دروستبونی زریانێكی موگناتیسی و له ماوه‌ی سبه‌ینێ و دووسبه‌یدا، به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت.
سایتی سپۆتینك-ی روسیا به ناونیشیانی "زریانێكی موگناتیسی، دیارییه‌ك له خۆره‌وه بۆ هه‌ساره شینه‌كه" بڵاویكردووه ته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خۆر له جۆری C بووه و رۆژی دووشه‌ممه 14ی ئابی 2017 رویداوه و ماوه‌ی 11 خوله‌كی خایاندووه.
به‌وته‌ی زانایان كاریگه‌ریی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له رۆژانی 17 و 18ی ئابی 2017 له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام یانێكی كوشنده‌ی بۆ زه‌وی نییه، به‌ڵكو ته‌نها كار له سیستمی په‌یوه‌ندیی مانگه ده‌ستكرده‌كان و فڕۆكه‌وانی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی سایته‌كه ئه‌و جۆره ته‌قینه‌وانه كاتێك رووده‌ده‌ن كه وزه‌ی ناو كێڵگه موگناتیسییه‌كانی خۆر ده‌رده‌درێن كه زۆر به‌خێرایی ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی خۆر.
زانایان زریانه موگناسییه‌كانیان به‌پێی هێز و جۆری ئه‌و تیشكه‌ی ده‌ری ده‌ده‌ن پۆلێن كردووه كه هه‌موو جۆره تیشكێكی كارۆموگناتیسیان تێدایه هه‌رله شه‌پۆلی رادیۆیی تا تیشكی گاما.
زانایان رونیانكردووه‌ته‌وه كه ره‌نگه ئه‌و زریانه موگناتیسیانه پله به پله كار له دانیشتوانی گۆی زه‌وی بكه‌ن، به پله‌ی یه‌كه‌میش ئه‌و كه‌سانه پێی كاریگه‌ر ده‌بن كه هه‌ستیارییه‌كی زۆریان به‌رامبه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا هه‌یه، هاوكات كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه توشی نه‌خۆشیی دڵ و مولوله‌كانی خوێن بوون.
PM:04:45:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت