كوردێك ده‌كرێته به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق
فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند كه دوای ده‌ستگیركردنی سامر كوبه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، میران فه‌رید عه‌زیز به‌گ، كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی هێڵی ئاسمانیی عیراق.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكردووه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌ت میران فه‌رید عه‌زیز به‌گ-ی راسپاردووه كه ئیداره‌ی هێڵی ئاسمانیی عیراق بگرێته‌ده‌ست.
میران عه‌زیز به‌گ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ری و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری هونه‌ری بووه له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و له‌بری سامر كوبه، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هێڵه‌كه راسپێردراوه كه به به‌رتیله‌وه ده‌ستگیر كراوه و له پۆسته‌كه‌ی دوخراوه‌ته‌وه.
میران فه‌رید عه‌زیز به‌گ بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی له‌چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه له كۆلێژی شاهانه‌ی ئوردن و كۆمپانیای bombardierی كه‌نه‌دی و boeingی ئه‌مریكی هه‌یه.
له 14ی ئابی 2017 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراق، سامر كوبه، به‌رٍێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی له‌كاتی به‌رتیل وه‌رگرتندا ئاشكرا كرد و دواتر به ئه‌نجامدانی "تاوانی بینراو" ده‌ستگیر كرا.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش15ی ئابی 2017 ئه‌نجومه‌نی باڵای داد ئاشكرایكرد كه سامر كوبه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكیش بڕیاریداوه كه ئه‌و به‌رپرسه ره‌وانه‌ی به‌شی تاوانه‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستپاكی بكات.
PM:02:35:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت