كیم جۆنگ ئون پلانه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر گوام دواخست
سه‌رۆكی كۆریای باكوور و سەرۆکی ئەمریکا
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی كۆریای باكوور پلانه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر دوورگه‌ی گوام-ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دواخست، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور له‌وانه‌یه بیه‌وێت له‌ڕێی گفتوگۆی سیاسییه‌وه هه‌وڵبدات رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ قه‌یرانه ئه‌تۆمییه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا بدۆزێته‌وه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو وتی: "ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه بكاته‌وه ئه‌وا رووبه‌ڕووی توڕه‌ییه‌كی ئێجگار زۆر و ئاگر ده‌بنه‌وه كه جیهان له‌وه‌وپێش نه‌یبینیبێت".
كۆریای باكووریش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه بیر له پلانێك ده‌كه‌نه‌وه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر دوورگه‌ی گوامی ئه‌مریكا و ترامپ-یش دوای ئه‌وه وتی سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی.
ده‌زگای هه‌واڵی كۆریای باكوور له زاری سه‌رۆكی كۆریای باكووره‌وه بڵاویكرده‌وه كیم جۆنگ ئون وتوویه‌تی: "چاوه‌ڕێده‌كه‌ین و ده‌وه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاخۆ ئه‌مریكیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ره‌فتاره مه‌ترسیداره‌كانیان یان نا" پێش ئه‌وه‌ی پلانه‌كه‌یان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر گوام جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵی كۆریای باكوور، كیم هانی ئه‌مریكای داوه به ره‌فتاره‌كانیان پیشانی بده‌ن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ره‌وشه‌كه‌ی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا هێور ببێته‌وه و نه‌هێڵین پێكدادانی سه‌ربازی رووبدات.
سه‌رچاوه: VOA
PM:11:53:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت