به‌رپرسێكی عیراق هه‌ڵدێت
پاسەوانی کێڵگەیەکی نەوتی عیراق
وێستگه نیوز –
به‌رپرسان و كه‌سه نزیكه‌كانی پارێزگاری به‌سره رایانگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه كردووه كه ئاراسته‌ی كراوه، ناوبراو ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه گه‌شتی بۆ ئێران كردووه.
له‌و كاته‌وه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ماجد نه‌سراوی پارێزگاری پێشووی به‌سره باڵاترین كه‌سایه‌تی گشتییه كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرد داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی ئێران بكات بۆ ئه‌وه‌ی ماجد نه‌سراوی راده‌ست بكاته‌وه كه به‌وته‌ی كه‌سێكی نزیكی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراون سیاسین.
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی پارێزگاری ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی به‌سره، وتی: "نه‌سراوی ده‌توانێت گه‌شت بكات، چونكه هیچ رێگرییه‌كی یاسایی نییه".
به‌گوێره‌ی دوائاماری رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عیراق كه یه‌كێكه له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به نه‌وت له پله‌ی 166هه‌مین وڵاتی گه‌نده‌ڵه له‌نێو 176 ده‌وڵه‌تدا.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:11:45:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت