بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان په‌یامێك ئاراسته‌ی تره‌مپ ده‌كات
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز -
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و داوای لێده‌كات یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
له په‌یامێكی كراوه‌ی هه‌زار و 600 وشه‌ییدا كه له‌لایه‌ن زه‌بیحوڵڵا وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان به زمانی ئینگلیزی ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌نووسان كراوه، باس له‌وه كراوه كه پێویسته دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ چاو به ستراتیژیه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان بخشێنێته‌وه.
له‌په‌یامه‌كه‌دا داواكراوه دوای 16 ساڵ جه‌نگ له‌و وڵاته‌دا یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بكشێنرێنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێویست زانراوه تره‌مپ چاودێری سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی نه‌داته ده‌ست سوپا و، له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ربازی پشتیوانی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان بكات ئه‌و سه‌ربازانه بكشێنێته‌وه كه ئێستا له‌و وڵاته‌دان.
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له مه‌ترسی رزگار ده‌كات و جه‌نگێكی میراتی كۆتایی پێدێت".
له ئێستادا ئه‌مریكا، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار و 400 سه‌ربازی له ئه‌فغانستاندا هه‌یه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له هێرشێكی خۆكوژیدا له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار، له 2ی ئابدا، دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون. هێرشه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه به‌رپرسیارێتی گیرابووه ئه‌ستۆ.
PM:06:02:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت