تەلەعفەر... بۆردومانی مۆڵگەكانی داعش دەسـتیپـێكرد

‌عەمید یەحیا رەسوڵ

وێستگە نیوز-

عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، وەك ئامادەكاریـیەك بۆ دەسـتپـێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی تەلەعفەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لەو شارە دەسـتیپـێكرد.

عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو پـلانەكان بۆ رزگاركردنی تەلەعفەر دانراون و لەئێستادا ئامادەكاریـیەكان كراون و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە پـلانەكان ئاگاداركراوەتەوەو چاوەڕێ دەكرێت كاژمێری سفر ڕابگەیەنێت و بەفەرمی ئۆپەراسیۆنەكە دەستپێبكات.

لەلایەكی ترەوە ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پـرێسی راگەیاندووە، فڕۆكەی عێراق و هاوپەیمانان دەسـتیانكردووە بە بۆردومانكردنی بارەگا و عەمبارەكانی چەك و تونێلەكانی داعش لە شاری تەلەعفەر.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی دووشەممەش فەریق روكن رائد شاكر جەودەت فەرماندەی پـۆلیسی فیدراڵی رایگەیاندبوو، هێزەكانی پـۆلیسی فیدراڵی لەهەردوو فیرقەی پـێنج و سێ لەگەڵ دەیان ماشێنی زرێـپۆش گەیشتوونەتە نزیك ناوچەی تەلەعفەرو هەموو ئامادەكاریـیەكی لۆجستی بۆ ئۆپەراسیۆنەكە كراوە.


PM:04:35:15/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو