دوای سعودیه و ئیمارات، سه‌در ده‌چێته میسر
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌نیازه هاوشێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی پێشوی بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌ب، سه‌ردانی كۆماری میسریش بكات.
سایتی جزیره نێت له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در بڵاویكرده‌وه كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌ب، موقته‌دا سه‌در به‌نیازه به فه‌رمی سه‌ردانی میسریش بكات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، موقته‌دا سه‌در بانگهێشتنامه‌كه‌ی میسری به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ته‌وه و به‌ڵێنی داوه جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام تائێستا كاتی سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه.
له ماوه‌ی رابردودا، موقته‌دا سه‌در سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیماراتی كرد و چاوی به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كه‌وت.
موقته‌دا سه‌در و به‌رپرسانی ریاز و ئه‌بوزه‌بی تاوتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كانیان و ئه‌و پێشهاتانه كرد كه به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووه، هاوكات باس له شه‌ڕی داعش‌یش كراوه كه وڵاتانی ناوچه‌كه پێوه‌ی سه‌رقاڵن.
PM:01:29:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت