دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه
مووچەخۆران لە چاوەڕوانی باشبوونی گوزەرانیاندان
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 14 و 15ی ئابی 2017، مووچه هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له خشته‌یه‌كدا كه پێشتر رایگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 14و 15ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی یه‌كه‌كانی 80 و 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی وتووه: "رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 16و 17ی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت".
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، پێش هاتنی جه‌ژنی قوربان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مووچه‌یه‌كی دیكه ده‌داته فه‌رمانبه‌ران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، پێشبینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابه‌وه خشته‌ی نوێی مووچه رابگه‌یه‌ندرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی ئابی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی راگه‌یاند و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش له پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستیپێكرد.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه به‌ناوی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه، به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیوه، كه پاشه‌كه‌وته‌كه له %30 بۆ %70 ده‌گرێته‌وه و به‌پێی زۆری و كه‌می رێژه‌كه‌ی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت كراوه.
AM:08:54:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت