نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا


وێستگه‌ نیوز –

ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهاندا رووی له‌نزمبوونه‌وه‌ كردووه‌ و  نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 52 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 48 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد به‌ جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 58 دۆلار.

ڕێككه‌وتنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوی ئۆپێك له‌ تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 ئه‌نجامدرا، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵیشدا ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ كۆتایهات.


AM:08:31:14/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت