ئێران..به‌هۆی لافاوه‌وه 12 گه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا
لافاوی باکوری ئێران
وێستگه نیوزـ
له ئاکامی باران و هاتنی لافاو له ناوچه‌كانی باكوری ئێران زیاتر له 12 که‌س گیانیانله‌ده‌ست داوه و ئاو و کاره‌باش بڕاون و شه‌قامه‌كانیش داخراون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا له‌زاری ئیسماعیلی نه‌جار، به‌رپرسی ریَکخراو‌ی ئیداره‌ی قه‌یران له ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه که له ئاکامی ئه‌و لافاوه 7 که‌س له ناوچه‌ی خوراسانی ره‌زه‌وی و 4ی دیكه‌ش له گوڵستان و که‌سێکیش له خوراسانی باکور گیانیانله‌ده‌ستداوه.
لافاوه‌که بوه‌ته بێسه‌رو شوێنبوونی چه‌ند که‌سێك و تیمه‌کانی فریاکه‌وتنیش هه‌وڵیانداوه بیاندۆزنه‌وه.
هاوكات به‌پێی ده‌زگای كه‌شناسیی ئێران، بارینی باران له‌و ناوچانه درێژه‌ی ده‌بێت، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت زیانی گیانی و ماڵیی لافاوه‌كه زیاتر بێت.
به وته‌ی مورته‌زا سه‌لیمی، به‌رپرسی ریَکخراو‌ی فریاکه‌وتنی مانگی سوری ئیَران، زیاتر له 300 کارمه‌ندی فریاکه‌وتن ره‌وانه‌كراون بۆ یارمه‌تیدانی 21 شار و گوند که لافاو ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.
PM:11:41:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3123
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت