خه‌میس خه‌نجه‌ر: ره‌نگه‌ داعش به‌ ناونیشانێكی دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ عیراق

‌خه‌میس خه‌نجه‌ر

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی حزبی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی به‌دوری نه‌زانی رێكخراوی داعش به‌ جۆرێكی دیكه‌ و له‌ژێر ناونیشانێكی تر له‌ عیراق ده‌ربكه‌وێته‌وه‌.

خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی حزبی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی له‌ عیراق له‌ جریوه‌یه‌كدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی:  "داعش بیرێكی نامۆیه‌ و ره‌نگه‌ به‌ ناونیشانێكی دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌مان."

خه‌نجه‌ر داواشیس له‌ هه‌موو هاوڵاتییه‌كی عیراق كردووه‌ له‌ قۆناغی داهاتودا له‌سه‌ر رێگه‌ی راست بڕۆن به‌دوربن له‌ هه‌ڵه‌.

رێكخراوی داعش له‌ 10ی حوزه‌یرانی 2014 شاری موسڵی داگیركرد و دواتر په‌لی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك رومای و تكریت و به‌شێكی كه‌ركوك و دیاله‌ كێشا.

دوای نزیكه‌ی سێ ساڵ هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، شاری موسڵیان له‌ داعش سه‌نده‌وه‌ و ئێستا ئه‌و رێكخراوه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌می له‌ژێرده‌ستدا ماوه‌.

 


PM:11:21:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3455 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت