سه‌ركرده باڵاكانی داعش ده‌ستبه‌رداری پاسه‌وانه‌كانیان ده‌بن
وێستگه نیوزـ
خێزانی سه‌ركرده باڵاكانی داعش له قه‌زای حه‌ویجه ده‌ستبه‌رداری پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانیان ده‌بن و له‌بری ئه‌وان سه‌گ بۆ پاسه‌وانی به‌كارده‌هێنن.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه كه به‌مدواییه دیارده‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له‌به‌كارهێنانی مرۆڤ بۆ پاسه‌وانی له‌لایه‌ن خێزانی سه‌ركرده باڵاكانی داعش له قه‌زای حه‌ویجه سه‌ری هه‌ڵداوه و ئێستا ئه‌و خێزانانه سه‌گ بۆ پاسه‌وانیی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی داعش له ره‌گه‌زی بیانی و عه‌ره‌بن و به "موهاجرین" ناویان ده‌برێت، هۆكاری ده‌ستبه‌رداربونیان له پاسه‌وانی مرۆیی و پشت به‌ستن به سه‌گ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ست به دڵنیایی ناكه‌ن و متمانه‌یان به سه‌ركرده عیراقی و ناوخۆییه‌كانی داعش له حه‌ویجه نییه.
ئاشكراشیكردووه كه ناكۆكی و دوباره‌بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی كوشتنی ناوخۆیی له‌ناو ئه‌و رێكخراوه له قه‌زای حه‌ویجه، وایكردووه ئه‌و داعشه بیانییانه متمانه به چه‌كدار و سه‌ركرده ناوخۆیی و عیراقییه‌كانی داعش نه‌كه‌ن، هه‌ربۆیه خۆیان ده‌ستیانكردووه به به‌خێوكردنی سه‌گی پاسه‌وانی و هه‌ركه‌سێك له ماڵه‌كانیان له شه‌ودا نزیك بێته‌وه، سه‌گه‌كانی بۆ به‌رده‌ده‌ن.
قه‌زای حه‌ویدجه كه له روی ئیدارییه‌وه سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوكه، له مانگی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه له‌ده‌ستی داعشدایه و رۆژانه گورزی ئاسمانیی لێده‌وه‌شێنرێت و هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر، پێشبینیش ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه زیانی گیانیی زۆر به داعش له‌و قه‌زایه كه‌وتبێت.
PM:10:41:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2659
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت