سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و پارتیمان پێ باشه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانیان به‌لاوه باشه، ئه‌وانیش داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن.
مه‌روان گه‌ڵاڵه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕِان و پارتییان پێ باشه و به‌و هیوایه‌ی ئه‌نجامی باشی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان لێبكه‌وێته‌وه.
وتیشی "ئێمه‌ش باوه‌ڕمان وایه به‌دیلی گفتوگۆمان نییه و ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاشته‌واییه‌كی سه‌رتاسه‌ری دروست بكه‌ن و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن". له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا داوایان كرد ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ئه‌نجام بدرێت، دوابخرێت.
سه‌ركرده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی "ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ دواخستنی ریفراندۆمین، چونكه ئه‌و خاڵانه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم پێویستن جێبه‌جی نه‌كراوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش گفتوگۆی زیاتر بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن".
PM:09:40:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1861
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت