له شاری چارلۆتسڤیل-ی ولایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مریكا، ئۆتۆمبیلێك خۆی كرد به‌ناو چه‌ند خۆپیشاندره‌ێكدا و چه‌ند كه‌سێكی بریندار كرد.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه برینی زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌وتونه‌ته‌به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه زۆر مه‌ترسیداره و لە روداوەکەشدا کەسێک کوژراوە.
روداوه‌كه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه پێكدادان له‌نێوان پۆلیسی ئه‌مریكا و لایه‌نگرانی ره‌وتی راستڕه‌و له شاری چارلۆتسڤیل-ی ولایه‌تی ڤێرجینیا رویدا، هۆكاره‌كه‌ش خۆپیشاندانی گروپێك له ره‌گه‌زپه‌رسته سپی پێسته‌كان بووه كه دژایه‌تییان بۆ بڕیاری لابردنی په‌یكه‌رێك ده‌ربڕووه كه گوزارشتی له كۆیلایه‌تی كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان پێكدادانه‌كه له‌نێوان چالاكوانانی دژبه ره‌گه‌زپه‌رستی و خۆپیشانده‌ره ره‌گه‌زپه‌رسته سپی پێسته‌كان رویداوه و كه به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاون و حاكمی ولایه‌تی ڤێرجینیاش باری نائاسایی راگه‌یاندووه.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای یه‌كگرتوویی له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو و له جریوه‌یه‌كدا راگه‌یاندبوو: "پێویسته هه‌موان یه‌كبگرین و ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره رقه‌به‌رایه‌تییه‌ك بكه‌ین، ئه‌م جۆره توندڕه‌وییه له ئه‌مریكا شوێنی نابێته‌وه، با یه‌كبگرین".
PM:09:22:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه