میسر..له‌پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ردا 41 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا
روداوێکی ساڵی 1995 میسر کە تیایدا 75 کەس گیانیانلەدەستدا
وێستگه نیوزـ
دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌نده‌ری ئه‌سکه‌نده‌ریه به‌یه‌كیاندا و له ئاکامدا 41 که‌س گیانیانله‌ده‌ستدا، وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن روداوە گەورەکانی 10 ساڵی رابردووه كه له‌و وڵاته رویدابێت.
ئه‌حمه‌د عماده‌دین رازی، وه‌زیری ته‌ندروستی میسر ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی ئابی 2017، له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا ئاشكرایگرد كه 132 که‌سی دیكه‌ش بریندابوون، به‌ڵام 79یان چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه و بێویستیان به مانه‌وه له‌نه‌خۆشخانه نه‌ماون و 59شیان له نه‌خۆشخانه‌دا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وەی میسریش وتیان رووداوه‌که له ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵیدا بوه له‌ده‌وروبه‌ری ئسکه‌نده‌ریه و له‌وانه‌یه له‌ئاکامی په‌ککه‌وتنی یه‌کێک له شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کان بووبێت و وای کردبێت له‌سه‌ر هێڵه‌که بوه‌ستێت.
هاوكات عه‌بدل فه‌تاح سیسی، سه‌رۆک کۆماری میسر سه‌ره‌خۆشی بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان ناردووه و فه‌رمانی لێکوڵینه‌وه‌ی ده‌ركردووه.
له مانگی تشرینی دووه‌می 2012ش کاتێک شه‌مه‌ندنه‌فه‌رێک له گه‌ڵ ئوتوبوسێک که هه‌ڵگری منداڵانی قوتابخانه بوو خۆیان پێکدادا، 47 که‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.
PM:09:21:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت