مەلا سامان سەنگاوی پشتیوانی له جوڵانهوهی "نهخێر لهئێستادا" بۆ ریفراندۆم دهكات
وێستگه نیوزـ
مەلا سامان سەنگاوی مامۆستای ئایینی لە چەمچەماڵ رایگەیاند، پشتگیری لە جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا دەکات بۆ ریفراندۆم پێی وایە ڕیفراندۆم بۆ شاردنەوەی گەندەڵییەکانە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی، مەلا سامان سەنگاوی وتی "من پێشتریش لەگەڵ ریفراندۆمدا نەبووم لە ئێستادا و دەستخۆشیش لەو کەسانە دەکەم کە کەمپینی نەخێر لە ئیستادایان بۆ ریفراندۆم ڕاگەیاند و پشتگیری دەکەم".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی نییە و تەنیا بۆ شاردنەوەی "دزی و گەندەڵییەکانە لەلایەن دەسەڵاتەوە".
ئهو مامۆستا ئاینییه راشیگەیاند، چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕەوشی هەرێم لە زۆر ڕووەوە لەباربوو و قەیران کەم بوو بەڵام ڕیفراندۆمیان نەکرد، ئێستا کە ئەو هەموو قەیرانە هەیە تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنییەتی.
رۆژی 8ی ئابی 2017، جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا سەبارەت بە ریفراندۆم راگەیەندرا و فەرهاد سەنگاوی کە ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بوو بەشداربوو، بەڵام دواتر بەبڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی ناوبراو لە ریزی ئهو حزبه دەرکرا.
PM:08:33:12/08/2017
ئهم بابهته 4498
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت