بۆیه‌كه‌مجار روسیا كۆلێژی ئاسمانی به‌روی كچان ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری به‌رگریی روسیا ئاشكرایكرد كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌رگای یه‌كێك له كۆلێژه‌كانی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به‌رووی كچاندا ده‌كاته‌وه.
بڕیاره له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو 15 كچه خوێندكاری روسیا له كۆلێژێكی سه‌ربازیی تایبه‌ت به هێزی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته وه‌ربگیرێن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژووی ئه‌و وڵاته‌كه‌دا كچان بخرێنه ئه‌و بواره سه‌ربازییه‌وه.
سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگریی روسیا ئه‌مڕۆ شه‌مه 12ی ئابی 2017 ئاشكرایكرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌دان نامه‌ی له كچان و خانمانه‌وه پێگه‌یشتووه كه داوا ده‌كه‌ن رێگه‌یان پێ بدرێت له كۆلیژه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌كان بخوێنن و دواجار ببنه فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی.
شویگۆ راشیگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا ناتوانێت به‌ده‌م ئه‌و هه‌موو داواكارییه‌وه بچێت، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری پێشكه‌ش كراوه، بۆیه وه‌ك سه‌ره‌تا بڕیاردراوه كه 15 خوێندكار له كۆلێژه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌كان وه‌ربگیرێن و دوای چه‌ند ساڵێكیش یه‌كه‌م گروپی خانمه فرۆكه‌وانی جه‌نگی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
PM:07:34:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2137
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت