شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌: ئه‌و شانده‌ی‌ ده‌چێت بۆ به‌غدا بڕیار به‌ده‌ست نین

‌شاندى ڕیفراندۆم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا

وێستگه‌ نیوز-                                                       

شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌و شانده‌ی‌ كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ گفووگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند بڕیار به‌ده‌ست نین "هیچی‌ لێ‌ شین نابێت".

وابڕیاره‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌، شاندێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات و پێنج ڕۆژ له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌ تاوه‌كو پرسی‌ ریفراندۆم و كێشه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ تاوتوێ‌ بكه‌نه‌وه‌.

شیكاری‌ سیاسی‌ و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئاینه‌كانی‌ هه‌رێم و عێراق به‌وێستگه‌ نیوزی‌ ڕاگه‌یاند " هەر لەئێستا تا ئەگەرێنەوە چ لێرەو چ لەعێراق هەردوولایان جۆرەها لێدوان و شیکردنەوە لەسەر ئەو سەردانە دەدەن، بەڵام چ دانوستانەکەو چ سەردانەکە جگە لە میدیا لەواقیعدا هیچی‌ لێ شین نابێت ".

یاسین ته‌ها بۆ پاڵپشتی‌ قسه‌كانی‌ دوو هۆكار ده‌هێنێته‌وه‌: ١ـ شاندەکە سەرکردەکانی‌ ریزی‌ دووەم و سێیەمی‌ حیزبەکانی‌ هەرێمن و بڕیار بەدەست نین، هیچ نیەتێکی‌ کوردییش بۆ دانوستان لەئارادا نییە لەئیستادا، جگە لەجەختکردنەوە لە ئەنجامدانی‌ راپرسی‌".

هه‌روه‌ها بۆ دووهه‌مین هۆكاریش ده‌ڵێت " هێزێک و لایەنێکی‌ عێراقی‌ بڕیار بەدەست نییە ئامادە بێت یان توانای‌ ئەوەی‌ هەبێت بەدوعای‌ راپرسی‌ و سەربەخۆیی بڵێت ئامین لەسەروبەندی‌ ئامادەسازیی هەڵبژاردنەکاندا. ئەگەر عەبادی‌ هەر هەنگاوێک بنێت بەئاراستەی نەرمی‌ نواندن بەرانبەر راپرسی‌ واتە سەرۆکایەتی‌ وەزیران لەسەر سینییەکی‌ زێڕ پێشکەشی‌ رکابەرەکانی‌ دەکات".

پێشتر ماجید بازرگان، نوێنەری توركمان و مەسیحییەكان لە شاندی باڵای هەرێَمی كوردستان بۆ شاری بەغداد بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بڕیارە رۆژی دووشەممە سەردانی بەغداد بكەن و نزیكەی پێنج رۆژیش دەمێننەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، سەردانەكەیان چڕ و پڕ دەبێت و بڕیارە لەگەڵ سەرجەم لایەنە عیراقییەكان و بەرپرسانی حكومەتی عیراق و باڵیۆزخانەكانیش كۆبوونەوە بۆ پرسی ریفراندۆم بكەن.


PM:07:05:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو