ژاپۆن ئامادەباشی دەكات لەبەرامبەر مووشەكەكانی كۆریای باكور

‌سیستمی مووشەكی پاتریۆت

وێستگە نیوز- دانيار فاروق

حكومەتی تۆكیۆ لەبەرامبەر هەڕەشەكانی كۆریای باكور، سیستمی مووشەكی پاتریۆت لە بەشێكی ناوچەكانی خۆرئاوای وڵاتەكەی بڵاوە پێدەكات.

بڵاوكردنەوەی سیستمی پاتریۆت لەلایەن تۆكیۆوە، بەمەبەستی پەرەپێدانی سیستمی بەرگری مووشەكی ئەو ناوچانە دەگرێتەوە، لە ئەگەری ئەوەی كۆریای باكور بەسەر ئاسمانی ژاپۆندا مووشەكەكانی ئاڕاستەی دوورگەی گوام بكات.

ئەو ناوچانەش كە حكومەتی ژاپۆن سیستمی پاتریۆتی لێ‌ جێگیركردووە، هێرۆشیما و شیمان و كۆتشی دەگرێتەوە، ئەوەش بەپێی ئەوەی حكومەتی پیۆنگ یانگ رایگەیاندبوو، ئەو ناوچانە دەكەونە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە مووشەكەكان ئاڕاستەی دوورگەی گوام دەكات.

لای خۆیەوە شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بەڵێنی ئەوەی بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی داوە، كە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.

پێویستە بوترێت لەم چەند رۆژەی دواییدا گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و كۆریای باكور زیاتر پەرەی سەند و بەوهۆیەشەوە، حكومەتی تۆكیۆ مەترسی ئەوەی هەیە لەئەگەری هەر هێرشێكی مووشەكی ئەگەر بەئەنقەست بێت یاخود بە هەڵە، هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كە بكاتە ئامانج.


PM:07:04:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو