وێستگه نیوزـ
ئه‌بوكیفاح، فریادره‌سه خوده سپییه‌كه‌ی سوریا كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2016 بووه مانشێتی زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی جیهان، له‌گه‌ڵ شه‌ش هاوكاری دیكه‌ی له هێرشێكدا كوژرا.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاتی به‌خاكسپاردنی ئه‌بوكیفاح هاوكاره‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه كه له مه‌راسیمێكی شایسته و پڕ له ده‌بڕینی هه‌ست و سۆزدا دوا ماڵئاواییان لێكردون.
سایته‌كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رگریی شارستانی سوریا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌بوكیفاح-ی خۆبه‌خش و شه‌ش له هاوكاره خۆبه‌خشه‌كانی دیكه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له ناوچه‌ی سه‌رمین له باكوری خۆرئاوای سوریا هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر و كوژراون.
له وێنه‌كاندا ته‌رمی ئه‌بوكیفاح و ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی دیكه ده‌ركه‌وتوون كه به جلی ره‌سمیی كاركردنیانه‌وه بوون و سه‌جه‌م لاشه‌یان خوێناوی بووه.
به‌پێی ده‌یلی مه‌یڵ چه‌كداره‌كان دوای هێرشه‌كه‌یان دوو ئۆتۆمبیل و خوده و ئامێری هۆكی تۆكیان له‌و بنكه‌یه بردووه كه شوێنی كاركردنی ئه‌بوكیفاح و هاوكاره‌كانی بووه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ئه‌بوكیفاح، وه‌ك خۆبه‌خشێكی سوری منداڵێكی كۆرپه‌ی له ژێرداروپه‌ردوی خانویه‌كی روخاودا رزگاركرد كه به‌ر گورزێكی ئاسمانی كه‌وتبوو.
ئه‌بوكیفاح بووه مانشێتی كه‌ناڵه‌كان و زۆربه‌ی شاشه جیهانییه‌كان باسیان كرد، له‌كاتی پیشاندانی دیمه‌نه‌كانیشدا له كه‌ناڵی بی بی سی، بێژه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه فرمێسك به‌چاویدا هاته‌خواره‌وه.