ژنی به‌رپرسی خانوبه‌ره‌ی داعش ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ده‌ستگیركردنی هاوسه‌ری به‌رپرسی خانوبه‌ره‌ی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین راگه‌یاند.
عه‌مید سه‌عد معن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری و بنبڕكردنی تیرۆر له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌و ژنه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری ده‌ستگیركردووه.
به‌وته‌ی عه‌مید سه‌عد معن، ئه‌و ژنه داعشه به ره‌گه‌ز ئازه‌ربایجانییه و ناسنامه‌یه‌كی ساخته‌ی به‌كارهێناوه تا پیشانی بدات عیراقییه.
راشیگه‌یاند كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنه هاوسه‌ری به‌رپرسی خانوبه‌ره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بووه، به‌ڵام له‌به‌ر رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان پارێزبه‌ندی له دركاندنی زانیاریی زیاتر ده‌كه‌ن.
PM:05:54:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3339
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت