سوپای عێراق ئامادەی دەستپێكی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنەوەی تەلەعفەرە

‌عثمان الغانمي

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

عوسمان غانمی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوەدەكات، سوپای عێراق لەئێستادا لەئامادەیی تەواودایە، بۆ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنەوەی قەزای تەلەعفەر لەهەمانكاتدا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزە لەلایەن حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە.

غانمی ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو پێداویستییەكان و پلانە سەربازییەكان كۆتاییان پێهاتووە، راشیگەیاند" هێزە هاوبەشەكانی عێراق لەئێستادا لەو شوێنانەی بۆیان دیاریكراوە جێگیركراون و چاوەڕێی فەرمانن.

سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق تەئیكیدیشیكردەوە، هێزە چەكدارەكانی عێراق، پێش دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكە چەند هەڵمەتێكی پێشوەختە ئەنجام دەدەن بۆ سەر قەزای تەلەعفەر، وتیشی ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی تەواوەتی پاككردنەوەی سنوورەكانی عێراق لە چەكدارانی داعش.

پێویستە بوترێت قەزای تەلەعفەر لە ئێستادا بەگەورەترین و كۆتا مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش هەژمار دەكرێت لە ناو خاكی عێراقدا.

سەرچاوە: روسیال یەوم


PM:05:11:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1842 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت