كۆریای باكور... زیاتر لە 3 ملیۆن خۆبەخش پەیوەندی بە سوپاوە دەكەن

‌سوپای كۆریای باكور

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

دوای تووندبوونەوەی گرژیەكانی نێوان حكومەتی واشنتۆن و پیۆنگ یانگ، كۆریای باكور ئەمڕۆ شەممە ئاشكرایكرد، كەوا خۆبەخشێكی زۆر ئامادەیی تەواویان وەرگرتووە بۆ پەیوەندیكردن بە سوپای وڵاتەكەیانەوە، بەمەبەستی ئامادەسازی بۆ شەڕكردن لەگەڵ ئەمریكا.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی رۆدۆنگ سینمۆنی فەرمی حكومەی پیۆنگ یانگ لە هەواڵێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی ئاژانسی ناوەندی هەواڵەكانی كۆریا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئیدانەی ئەو سزا نوێیانەی كرد كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەسەر كۆریادا سەپێندرا، نزیكەی 3.5 ملیۆن هاوڵاتی كۆریای باكور ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، پەیوەندی بكەن بە سوپای وڵاتەكەیانەوە.

كۆریای باكور هەفتەی رابردوو هەڕەشەی بۆردوومانكردنی دوورگەی گوامی كرد لە زەریای هێمن، دوابەدوای ئەوەش رێپێوانێكی جەماوەری گەورە شەقامەكانی پیۆنگ یانگی تەنی لەدژی بڕیارەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان.


PM:04:09:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو