529 هه‌زار كه‌س بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج گه‌یشتوونه‌ته سعودیه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز –
شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه ئاشكرایكرد كه تا رۆژی پێنجشه‌ممه 529 هه‌زار كه‌س بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج گه‌یشتوونه‌ته سعودیه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعودیه "واس" به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرتی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه كه تا كۆتایی رۆژی پێنجشه‌ممه 528 هه‌زار و 846 كه‌س بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج گه‌یشتوونه‌ته سعودیه.
ئاژانسی "واس" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی 2016دا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج سه‌ردانی سعودیه‌یان كردووه، 65 هه‌زار و 550 كه‌س زیاتره به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 14.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرتی سعودیه روونیشیكرده‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕێی ئاسمانییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته سعودیه 524 هه‌زار و 234 كه‌سه و چوار هه‌زار و 612 كه‌سیش له‌ڕێی وشكانییه‌وه گه‌یشتوون.
له 24ی ته‌مموزی رابردوودا شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه ده‌ستی كرد به پێشوازیكردن له‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازی ئه‌نجامدانی حه‌ج سه‌ردانی سعودیه ده‌كه‌ن و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
PM:02:09:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت